بە مەبەستى کار ئاسانى بۆ خوێندکاران، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پرۆسەى گواستنەوە و دابەزاندن دەکاتە ئەلکترۆنی.
وەزارەتی خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە “پلاتفۆڕمى تایبەت بە گواستنەوە و دابەزینى خوێندکاران بۆ ساڵى خوێندنى (2020-2021) بە هەماهەنگى ناوەندى وەرگرتن لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەگەڵ تۆمارى گشتى و بەشى IT زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى ئامادەکراوە و لە ئێستادا سەرجەم ئەو خوێندکارانەی دەیانەوێت پرۆسەى (گواستنەوە) لە نێوان زانکۆکان و پرۆسەى (دابەزاندن) لە نێوان بەش و کۆلێژەکان ئەنجام بدەن، پێویست ناکات بەهۆى بارودۆخى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا سەردانى وەزارەت یان زانکۆکان بکەن،بەڵکو دەتوانن لە رێگەی ئەلکترۆنییەوە گواستنەوە و دابەزاندنەکە ئەنجامبدەن”.