هەناردەکردنەوەی نەوت دەستپێدەکاتەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی وزە و سامانە سرووشتییەکانی تورکیا راگەیێندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە.
رۆژی 22ی ئابی 2023، وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق لەگەڵ ئاڵپئارسڵان بایراکتار، وەزیری وزە و سامانە سروشتییەکانی تورکیا لە ئەنقەرە کۆبوونەوە.

جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە دوای نۆژەنکردنەوەی بەشێک لە هێڵی بۆڕیی گواستنەوەی نەوت کە بەهۆی بوومەلەرزەکەی 6ـی شوباتی 2023 زیانی بەرکەوتووە، “گرنگە لە زووترین کاتدا دووبارە دەست بە هەناردەی نەوت بکرێت.”

ھەواڵی زیاتر