حکومەت موڵکی سەرمایەدارە قەرزارەکان دەفرۆشێت
وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان، واژۆی لەسەر فرۆشتنی موڵکی سەرمایەدارە قەرزارەکان (بەشێوەی موزایەدە) کرد.
لە نووسراوێکدا کە واژۆی ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەسەرە، ئاڕاستەی بانکەی بازرگانییەکان کراوە، تێیدا هاتووە: بە مەبەستی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازیی و وەرگرتنەوەی قەرزە ئاسانکارییەکان، بڕیاردراوە بە وەرگرتنی قەرزەکان بەشێوەی (موزایەدە).
ئەو بریارەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم لە کاتێکدایە، لە ماوەی ڕابردوودا ژمارەیەک بازرگان و سەرمایەدار بە بڕی (820) ملیار دینار قەرزییان لە حکومەت ێلی ھەرێم وەرگرتووە و تا ئێستا ئەو قەرزانە بۆ حکومەت بە گەڕێندراونەتەوە.