سەربازێكی دیكەی فەڕەنسا لە هەولێر گیانی لەدەست دا

لەماوەی سێ رۆژدا دووەم سەربازی فەرەنسی بە هۆکاری جیاواز لە شاری هەولێر گیانیان لەدەستدا.

ئەمڕۆ دووشەممە 21/8/2023، وەزارەتی بەرگریی فەرەنسا ڕایگەیاند، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە 20/8/2023 سەربازێکیان بە ناوی “نیکۆلا لاتۆرت”، کە سەر بە فەوجی شەشی ئەندازیاران بوو، لە کاتی مەشقکردن بە هێزە عێراقییەکان گیانی لەدەست دا.

وەزارەتی بەرگریی فەرەنسا بەبێ ئەوەی ئاماژە بە شوێنی ڕووداوەکە بکات ڕایگەیاندووە: ”سەربازەکە لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەشداریی لە راهێنانی پەرپەرچدانەوەی تەقەمەنی چێندراودا دەکرد و دوای ئەوەی “بە سەختی” بریندار بووە، بە هێلیکۆپتەر گەیاندراوەتە نەخۆشخانەیەکی هەولێر و لەوێ گیانی لەدەست داوە.”

ئەمەش لەکاتێکدایە درەنگانی شەوی هەینی 18/8/2023ش ئیمانوێل ماکرۆن، سەرکۆماری فەرەنسا رایگەیاند: “سەربازێکیان لە کاتی بەجێهێنانی ئەرکی مەشق و ڕاهێنان بە هێزە چەکدارەکانی عێراق لە رووداوێکی هاتووچۆدا گیانی لەدەست داوە.”

ھەواڵی زیاتر