هونەرمەند عبدوڵڵا هەرکی، لەنزیک قەزای شێخان، توشی ڕووداوێکی هاتووچۆ دەبێت.
نێچیرڤان فەخرەدین، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی ئاكرێ ڕایگەیاند: “ئەمڕۆ دووشەممە 21/8/2023، عەبدوڵا هەركی، گۆرانیبێژی بەناوبانگ، لە كۆمەڵگەی (چڕە)ی سەر بە قەزای شێخان، تووشی ڕووداوێكی هاتوچۆ لە جۆری وەرگەڕان بوو”.
ئاماژەی بەوەشکرد: “لەئیستادا گواسترایەوە نەخۆشخانە، كەمێك زیان بەر ملی كەوتووە، بەڵام ئێستا تەندروستیی جێگیرە و كۆنترۆڵ كراوە.”
