کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو راگه‌یاندرا

بەگوێرەی پێشبینیەکانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، پلەکانی گەرما بە جێگیری دەمینێنەوە.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌19ی8ی2023، ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێم له‌ نێوان په‌ڵه‌ هه‌ور و هه‌ور ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش نزیك ده‌بێته‌وه‌  لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.

سبه‌ی یه‌كشه‌م 20ی8ی2023، ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێم بە گشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت، پله‌كانی گه‌رماش نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ تۆماركراوی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌. 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 44
سلێمانی: 42
دهۆک: 43
کەرکوک: 46
هەڵەبجە: 44
زاخۆ: 44
سۆران: 42
حاجی ئۆمەران: 32
گەرمیان: 48.

ھەواڵی زیاتر