کۆمپانیایەکی نەرویجی بەرهەمهێنانی نەوتی لە هەرێمی کوردستان دەستپێکردەوە
گوێرەی راگەیەندراوێکی ئەمڕۆی DNO، ئەو بڕە نەوتەی کە بەرهەمی دەهێنێت بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی ناوخۆ بەکاردەهێندرێت و بە نرخێکی کەمتر بەراورد بە رابردوو لە بازاڕەکانی ناوخۆ مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمرۆ پێنجشەممە ١٧/٨/٢٠٢٣ کۆمپانیای DNOـی نەرویجی رایگەیاند، بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی تاوکێیە بەشێوەیەکی سنووردار لە مانگی رابردوو دەستیپێکردووەتەوە و بە نرخێکی کەمتر لە بازاڕی دەرەوە، بە کۆمپانیاکانی ناوخۆ دەفرۆشرێت.
ئاماژە بەوەشدراوە، کە کێڵگەی تاوکێیە رۆژانە نزیکەی 40 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت و بەشێکی لەرێگەی تەنکەرەوە بە کۆمپانیا ناوخۆییەکان دەفرۆشرێت.