بارزانی سەرۆك و مەرجەعی گەلی كوردە، تیری ژەنگاوی دوژمن كاری تێناكات

لەیادی لەدایکبوونی سەرۆک بارزانی دا، رێباز حەملان دەنوسێت:

دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و رۆژ بوونی سەرۆک مەسعود بارزانی لە گەلی کوردستان و نیشتمان پەروەران پیرۆزبێت ..

پارتی بوە حیزبی دایک و قوتابخانەی کوردایەتی بۆ زۆر حیزب و سەرکردەکانی کورد کە پارتیشیان جێ ھێشت، پارتی وەک ھاوبەشی سیاسی سەیری کردن و لە پێناو کوردستان بەردەوامە لە کارکردنی پێکەوەیی

پارتی و بارزانی دوانەیەکی لێک دانەبراون لەگەڵ ھەڵکشانی تەمەنی گەنجترو گەشاوەتر دەبێتەوە، حیزبێک کەلە ھەموو قۆناغ و سەردەمێکدا راستەڕێی کوردایەتی گرتووەو ھەرگیز لێی لانەدا. و لێی لا نادات
بە ھەموو ئەو پلانە ناوچەیی و ناوخۆییانەی لێی کرا و لێی دەکرێت بەردەوامەو ئەم ئابڵوقە دارایی و سیاسی و یاساییەی ئێستا لە دژی کورد و پارتی بە کاردێت بە ئیرادەی گەلی کوردستان و جەماوەری پارتی و رابەرایەتی سەرۆک مەسعود بارزانی تێک دەشکێنرێت.

تەمەن درێژی و وەفا بۆ خەبات و پێشمەرگایەتی سەرۆک مەسعود بارزانی.

بارزانی رەمزی كورد و سەرۆك و مەرجەعی “ئەمڕۆ، سبەینێ و دوارۆژ”ی گەلی كوردە، تیری ژەنگاوی دوژمن كاری تێناكات..

دەبێت نەیاران باش بزانن ئیرادەی بەھێزی پارتی بە شا و سەدام و دیكتاتۆرەكانی ناوچەكە نەشكا، بەوانەی لەناو تۆزی سیاسەتدا یاری دەكەن نا لەرزێ .

رێباز حەملان

ھەواڵی زیاتر