بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، ( سێ ) تیرۆریستی داعشیان دەستگیرکرد.
هێزەکانی ئاسایش لەدوای بەدەستگەیشتنی زانیاری هەواڵگری لەلایەن دەزگا ئەمنیەکانی حکومەتی فیدراڵ، لەسەر بونی ٣ داواکراو بە ماددەی (٤)ی تیرۆر، بە مەبەستی دەستگیرکردنی داواکراوان هێزەکانی ئاسایش بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، توانیان لە (دوو) ئۆپراسیۆنی جیادا تیرۆریستان دەستگیربکەن.
٠ئۆپراسیۆنی یەکەم/ لە ڕۆژی ٢٠٢٣/٨/٢ هەردوو بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، هەردوو تیرۆریستی داواکراو ( م، ع، ع ) ، ( م، ج، م ) دەستگیرکرد.
٠ئۆپراسیۆنی دووەم/ لە ڕۆژی ٢٠٢٣/٨/١٣ بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، تیرۆریستی داواکراو ( س، ح، ع ) دەستگیرکرد، تیرۆریست لە ڕیزەکانی داعشدا کاری بردن و گواستنەوە و دابەشکردنی ماڵ و سامانی کوردانی ئێزیدی بووە لە ناوچەی شەنگال.
لەئێستادا هەر سێ تیرۆریستی داواکراو، ڕادەستی یاسا کراون.