“دەیویست منداڵەکەی بەشێوەیەکی دڕندانە بکوژێت”

تۆمەتبارێکی ماددەی هۆشبەر،بەر لەئەنجامدانی تاوانێکی دڕندانە لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کرا.

تۆمەتبار(ن ،ن ، م)کە بازرگان و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەرە ،لەژێر کاری گەری بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر ئەشکەنجەی هاوسەر و منداڵەکانی داوە و بەنیاز بو منداڵێکی خۆی کەتەمەنی تەنها (ساڵێك و نیوە) بەشێوەیەکی دڕندانە بکوژێت ،بەڵام بەر لەئەنجامدانی تاوانەکە ،بە بڕیاڕی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیرکرا و ڕوبەڕوی یاسا کرایەوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر

ھەواڵی زیاتر