مەفرەزەكانی بنكهی پۆلیسی زەڕایەنی سهر بە بهشی پۆلیسی شارەزور تۆمهتبارێكیان دهستگیركرد كه پارەی سندوقی خێری شەش مزگەوتی دزیبوو.
دوای ئەوەی ئاگادارکرانەوە لەلایەن ژمارەیەک پێشنوێژی سنوری قەزای شارەزوور کە سندوقی خێری مزگەوتەکانیان بڕدراوەو پارەکەی دزراوە،
مەفرەزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەو بەدواداچونەکانیان دەسپێکردوو تونرا لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی زەڕایەنی سەربەبەشی پۆلیسی شارەزورەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربکرێت.
تۆمەتبار ( ج، م، ع) لەدایکبووی 2003 بەناسنامە عەرەب دانی بەتاوانەکەیدا ناوە کە لەشەش مزگەوتی سنورەکە دزی کردووە.
لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسایی سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندنو پەیوەندییەكان