دیلان ڕەشاد عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكان لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: لە رۆژی دووشەممەی ڕابردووە شەپۆلێكی گەرما ڕووی لە ناوچەكە و ھەرێمی كوردستان كردووە. ئەو شەپۆلە گەرمایە جیاوازییەكەی ئەوەیە كە مەودا و كاریگەری زیاترە لەسەر ھەرێمی كوردستان و تا 10 ڕۆژیش بەردەوام دەبێت.
وتیشی: پێشبینی ئەوەش دەكرێت لە ھەندێك ناوچەی عێراقیش ببێتە خۆڵبارین بەڵام كاریگەریی ئەو خۆڵبارینە لەسەر ھەرێمی كوردستان لاواز دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەردەوام ئامۆژگاری دەدەینە ھاووڵاتییان كە لە كاتژمێرەكانی 12:00 تا 04:00ی ئێوارە لە ماڵەوە دەرنەچن.