ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2023/8/11 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز د. فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆكى پێشووترى عيراقى فيدراڵى، بۆ كۆچى دواييى خاتوو ڕووناك عه‌بدولواحيدى هاوسه‌رى، سه‌ره‌خۆشى له به‌ڕێزى كرد و هاوسۆزى و هاوخه‌ميى خۆى له‌گه‌ڵدا ده‌ربڕى.
به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به خۆى و خانه‌واده و كه‌سوكارى به‌ڕێزيان ببه‌خشێت.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز د. فوئاد مه‌عسووم، سوپاس و پێزانينى خۆى و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌يانى بۆ به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و په‌يوه‌ندى و هاوبه‌شى له خه‌مياندا، ده‌ربڕى.