بەیانی ئەمڕۆ تەرمی ژنێک بەناوی ( ش . خ . ٲ ) لەدایک بووی ساڵی 1991، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی ئاشتی گەیەندرایە نەخۆشخانە کە شوێنەواری 3 فیشەکی جۆری دەمانچە بەسەر جەستەیەوە هەیە.
بە گوێرەی زانیاریە سەرەتایەکان ئەو ژنە لە ماڵی باوکی لەلایەن برایەکی خۆی کوژراوە و دوای ڕووداوەکەش خۆی ڕادەستی هێزەکانی ئاسایشی قەڵادزێ کردووە، بەبڕیاری بەڕێز دادوەر و بە ماددەی 406 تۆمەتبارەکە ڕاگیر کراوە و دەستیش گیراوە بەسەر چەکی بەکارهاتوو.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین
ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان