ئەمرۆ چوارشەممە ٩/٨/٢٠٢٣ لە ڕاگەیەنراوێکی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی دا، داوای ڕاگرتن و رادەستکردنەوەی وەهاب هەڵەبجەیی دەکات.
سەرۆکایەتیی داواکاری گشتی لە راگەیێندراوەکەیدا لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەی فەرمانی راگرتنی وەهاب هەڵەبجەیی نووسیویەتی: “هەندێک تۆمەتباری داواکراو لەلایەن دادگەوە هەن پێویستە رادەستی یاسا بکرێن و لە بەردەم دادوەردا ئامادەبن تاوەکو دادگە رێکاری یاسایی خۆی بەرامبەریان بگرێتەبەر.”
داواکاری گشتی بەبێ ئاماژەکردن بۆ هیچ رووداوێکی دیاریکراو، نووسیویەتی: “ئامادەنەبوون لە بەردەم دادوەر و پشتگوێخستنی داواکاریی دادگە و رادەستنەکردنی داواکراوان بە یاسا، دەرفەتی زیاتر دەداتە ئەو تۆمەتبارانە کە پەنا بۆ کردەوەی قێزەونی دیکە ببەن و حاڵەتەکانی تیرۆر و کوشتن و رفاندن و تۆقاندنیش لەسەر دەستیان روو لە زیادبوون بکات.”