سێ تۆمەتباری مەترسیدار دەستگیر کران

لە راگەیاندراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان رایگەیاند:” تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەھۆشبەرەکان، بەهاوکاری بەشی جموجۆڵی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کەرکووك لەچاڵاکیەکدا، دوای بەدواداچوونی ورد و وەرگرتنی رێکاری یاسایی، توانیان (٣) سێ تۆمەتبار دەستگیربکەن کە کاری کڕین و فرۆشتنیان بەماددەی هۆشبەرەوە دەکرد،”

ئەوەش خراوەتە روو کە، لەگەڵ دەستگیرکردنیان بڕی (١٫٦٥٠) یەکیلۆ و شەش سەدو پەنجا گرام ماددەی هۆشبەر و سێ تەرازوو و (٩٠) نەوەد هەزار دۆلار کەپارەی فرۆشتنی ماددەی هۆشبەر بووە دەستی بەسەردا گیرا .

لە راگەیاندراوەکە ئەوەش هاتووە کە،” یەکێک لە تۆمەتبارەکان بەڵگەی تەککردنی مناڵی نەوجوانی پێگیراوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران کراوەتەوە و رووبەروی یاسا دەکرێنەوە.

ھەواڵی زیاتر