سەرۆکی هەرێم پیرۆزبایی لە حزبی سۆسیالیست دیموکرات دەکات

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی یادی 47 ساڵەی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ئەو حزبە کرد.

دەقی پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:

لە چل و حەوتەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستاندا، به‌ گەرمى پيرۆزبايى لە بەڕێزان محەمەد حاجی مەحموود سكرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی، ئەنجومەنی سەركردایەتی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانیان دەكەین.

بە ڕێزه‌وه‌ دەڕوانینە خەبات و قوربانیدانی حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان بۆ ئازادى و ڕۆڵ و بەشدارى له‌ پرۆسه‌ى سیاسیی هەرێمی كوردستاندا، به‌رز ده‌نرخێنين. وەك هەمیشە جەخت لە تەبایی، یەكڕیزی و هاوكاریی نێوان سەرجەم لایەنە سیاسییەكان دەكەینەوە بۆ پاراستنى ماف و دەستكەوته ده‌ستوورييه‌كانى هه‌رێمی کوردستان.

نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023/8/8

ھەواڵی زیاتر