ئهمڕۆ پێنجشەممە 8/3 مەسرور بارزانی سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازى له ئەحمەد خەلایلە جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردن و شاندێکی یاوەری کرد .
لە دیدارەکەدا کە شاخەوان عەبدوڵلا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و مونتەسر عەقلە باڵیۆزی ئوردن لە عێراق و کونسولی گشتیی ئوردن لە هەولێر ئامادەی بوون ، سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە پەیوەندیی مێژوویی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی ئوردن کرد و هەڵوێستی دۆستانەی شاعەبدوڵڵای شای ئوردنی لە پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستان لە قۆناغە جیاکاندا بەرز نرخاند.
شاندی میوان خۆشحاڵی خۆیان بە سەردانی هەرێمی کوردستان نیشاندا و خواستی وڵاتەکەیان بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا ، بە تایبەتی لە بوارەکانی کشتوکاڵی و گەشتوگوزار و پەروەردە و ئاڵوگۆڕی بازرگانی دووپات کردەوە .