‏‎‏‎دەستبەسەر بڕێکی زۆر لە ماددەی هۆشبەردا گیرا

دەستبەسەرداگرتنی بڕی (٢٥) بیست و پێنج کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر و (٥)بازرگان.

تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ماددەهۆشبەرەکان لەچەند رۆژی رابردودا لەسێ چاڵاکیدا سەرکەوتووبوون لە دەستبەسەرداگرتنی بڕی (٢٥) کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ و حەبی کەپتاگۆن لەگەڵ(٥) پێنج بازرگانی ماددەی هۆشبەر بەم شێوەیەی خوارەوە:
لەچاڵاکی یەکەمدا دوای هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ماددەهۆشبەرەکانی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ تونرابڕی بڕی (١٠) دە کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ و (١) یەک کیلۆگرام حەبی کەپتاگۆن لەگەڵ (٢) دوو گەورە بازرگان دەستگیربکرێت.
لەچاڵاکی دووەمدا دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی ورد، توانرا بڕی (٧) حەوت کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ لەگەڵ (٢) دوو بازرگان دەستگیربکەن.
لەچاڵاکی سێیەمدا توانرا حەوت کیلۆگرام تۆچای تێکەڵ بەماددەی هۆشبەری مەریجوانا و حەشیش لەگەڵ بازرگانێک دەستگیربکەن.
تەواوی تۆمەتباران پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆکراوەتەوەو روبەڕووی یاسا دەکڕینەوە.

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان
٢٠٢٣/٧/٣٠

ھەواڵی زیاتر