وادەی تۆماری حیزبەکان بۆ هەڵبژاردن درێژ دەکرێتەوە

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند  “کۆمیسیۆن وادەی تۆمارکردنی هاوپەیمانیێتییەکانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بۆ 6ی ئاب درێژکردەوە.”

وتیشی درێژکردنەوەی ئەو وادەیە، بەمەبەستی پێدانی کاتی زیاترە بە قەوارە و پارتە سیاسییەکان بۆ تۆمارکردنی هاوپەیمانیێتییەکان.

ھەواڵی زیاتر