زانیاری لەبارەی کوشتنی دوو ژن لە لایەن هاوسەرەکەیانەوە ئاشکرا دەکرێت

عەقید شەماڵ دیواری وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند” ئەمرۆ کاتژمێر 9:30خولەکی  بەیانی ئاگادار کراینەوە کەوا دوو ئافرەت بەهۆی بەکار هێنانی چەک بەرامبەریان گیانیان لەدەستداوە دەست بەجێ ئەفسەری ئێشکگری بەشی پۆلیسی ناوشار لەسەر فەرمانی بەرێز دادوەر گەیشتە شوێنی روداو بەهەماهەنگی لەگەڵ تیمی بەشی پۆلیسی بەڵگەو تاوانی سۆران هەردوو تەرمەکان گواسترانەوە بۆ پزیشکی دادی نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران”.

راشیگەیاند ” تۆمەتبار خۆی ڕادەستی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران کرد بەشی پۆلیسی چالاکی مەدەنیەکانی سۆران لەسەر فەرمانی بەرێز دادوەر بەپێی مادەی ٤٠٦  لەیاسای سزادانی عێراقی بەندکراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەم هاوڵاتیە هیچ سکالایەکی یاسای لای ئێمە لەسەر تۆمار نەکراوە و هیج فەرمانێکی گرتنی لای ئێمە نەبووە و نیە “.

ڕووداوی کوشتنی دوو ژن کاتژمێر 6ی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی کانی قەزای سۆران ڕوویدا، بەگوێرەی زانیاریەکان تۆمەتبار تەمەنی 41 ساڵانە.

ھەواڵی زیاتر