دژە کوردستانی

گوتار و ڕەفتاری دژە کوردستانی، ئازایەتییەکی تێدا نییە؛ ڕۆژگارەکە هیی گەندەڵکاران و پۆپۆلیستانە.

گەندەڵان ڕەفتاری دژە کوردستانی دەنوێنن و لەڕێگەی پارەی گەندەڵییەوە، هێزێکی باش لە خەڵکیان پێکەوە ناوە. پۆپۆلیستانیش بە گوتاری دژە کوردستانی، دەستیان بەسەر پانتاییەکی بەرفرەوانی کۆمەڵگادا گرتووە و هێزێکی کۆمەڵایەتی بێوێنەیان لە پشتە.

هەردوو گەندەڵان و پۆپۆلیستان، کوڕی یەک داک و بابن. هەردووکیان لەسەر حیسابی خەڵک دەلەوەڕێن. یەکێکیان سامانی مادی خەڵک دەدزێ و ئەویتر ئەقڵ و هۆشیانی داگیرکردووە.

ئێمە لە سەردەمێکدا دەژین، باو باوی گوتار و ئەخلاقی دژە کوردستانییە.

دژەکوردستانی ئازایەتی نییە، مەرد ئەوەیە بتوانێ کوردستانی بێت! نە گەندەڵ و نە پۆپۆلیست!

کەمن ئەوانەی لەو دۆخەدا بە گوتار و ئەخلاق جەسارەتی کوردستانیبوون دەکەن، بەبێ سەرمایەی مادی، بەبێ هێزی کۆمەڵایەتی!

رێبین فەتاح

ھەواڵی زیاتر