رێگا نادرێت بە ئۆتۆمبێلی تایبەت هاتوچۆی ئێران بکرێ

دەقی راگەیەندراو:

ئاگادارییەک لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانەوە لە سەر ئۆتۆمبێلی تایبەتی گەشتیارانی هەرێمی کوردستان

ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی کوردستان و عيراق دەکەینەوە کەلە لایەن  دەروازەی تەمەرچینی کۆماری ئیسلامی ئێران ئاگادار کراینەوە بە هۆی چەند گرفتێکی تەکنیکی لە کاتی ئێستا دا و لە ئەمرۆ وە تا کاتێکی نادیار هیچ هاوڵاتییەکی هەرێمی کوردستان و عيراق ناتوانێ بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆی سەردانی وەلاتی ئیران بکات.

بۆیە داوا لە هاوڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی کوردستان و عيراق دەکەین ئەوانەی دەیانەوێت بە ئۆتۆمبێلی خۆیان سەردانی ئیران بکەن بە ئۆتۆمبێلی خۆیان  ناتوانن گەشت بکەن بەلام بە بێ ئۆتۆمبێل بە شێوەی (۲٤) کاتژمێری دەتوانن گەشتەکانیان ئەنجام بدەن  و لە هەر پێشهاتێکی نوێ لە داهاتوو ئاگادارتان دەکەینەوە لە دوبارە ڕێگا پێدان بە ئۆتۆمبێلەوە لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران .

ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی

دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران

ھەواڵی زیاتر