مەلا مستەفا بارزانی، کوری سەرۆک مەسعود بارزانی بە لەنیای راگەیاند: “نابێت چیتر چاوە جوانەکانت بە گریانەوە ببینم و بەڵێنی ئەسپێکی تری پێدا”
مەلامستەفا بارزانی ئەسپێکی تایبەتی خۆی بە دیاری بەخشییە لەنیا فاخر ئەو کچەی کە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا ئەسپەکەی مرداربوەوە،
ئەمەش دوای ئەوەهات کە لەنیا بە دیمەنی پڕ گریانەوە لە میدیاکانەوە دەرکەوت، هەرزوو بەڕێز مەلامستەفا بارزانی هاتە سەر خەت و پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەنجامدا دڵنەوایی لەنیا فاخری کردەوە و پێ راگەیاند کە “نابێت چیتر چاوە جوانەکانت بە گریانەوە ببینم و بەڵێنی ئەسپێکی تری پێدا”، لەنیا فاخری بەڵێنی دا کە چیتر نەگریت و بەردەوام بێت لە ئەسپ سواری.
لە رێگەی بەرپرسی نوسینگەی مەلامستەفا بارزانی، مەلامستەفا بارزانی بەڵێنەکەی خۆی بە جێگەیاند و یەکێک لە ئەسپە تایبەتەکانی خۆی کە بەشداری ڤیستڤاڵی هەولێری کردبوو بە دیاری بەخشیە لەنیا فاخر.