ئەمرۆ یەکشەممە ٢٣/٧/٢٠٢٣ لە ئەنجامی پشکنینەکانی لیژنەی چاودێریکردن، سێ دەرمانخانە لە شاری هەولێر داخران.
بە هۆکاری پابەند نەبوون بە نرخی سەر ستیکەر و فرۆشتنی دەرمانی نایاسایی لەسەر سکاڵای هاوڵاتیان، لیژنەی چاودێریکردن لە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ لقی هەولێری سەندیکای دەرمانسازان پشکنینی بۆ چەند دەرمانخانەیەک لە شاری هەوڵێر ئەنجامدا، لە ئەنجامی پشکنینەکە سێ دەرمانخانە داخران.