‏پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە بۆ پاتریاک لویس ساکۆ

ئەمرۆ شەممە ٢٢/٧/٢٠٢٣ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەپەیامێکدا ڕایگەیاند: بەخێرهاتنی پاتریک لویس ساکۆ دەکەم بۆ هەولێر.

دەقی پەیامەکەی سەرۆکی حکومەت:‏

مەسرور بارزانی بەخێرهاتنی قەداسەتی پاتریاک لویس ساکۆ بۆ هەولێر “پایتەختی پێکەوەژیانی ئاشتیانەی هەموو ئایین، ئایینزا و نەتەوەکان” دەکات و دەڵێت، بە تووندی سەرکۆنەی ئەو مامەڵە نەشیاوەی بەرامبەر بە بەڕێزیان کراوە دەکەین

‎هیوادارین یەکترقبولکردن و ئاشتی و سەقامگیری، جێی ڕق و کینە و تاکڕەوی بگرێتەوە، تاکوو هەموو نەتەوە و پەیڕەوانی گشت ئایینەکان بتوانن بە ئاسودەیی لە عێراقدا بژین.

ھەواڵی زیاتر