ئه‌گه‌ری تاوه‌ باران و هه‌وره‌ بروسكه‌ هه‌یه‌

کەشناسێکی کورد دەڵێت: هەرچەندە رۆژی شەممە پلەکانی گەرمان یەک پلە بەرزدەبنەوە بەڵام “لەھەندێ ناوچە شاخاویەکان بەتایبەت سنوری قەزای چۆمان ئەگەری دروستبوونی کەڵەکە ھەوری بروسکە و تاوە باران دەبێت”.

ئاراس جه‌بار، شاره‌زای كه‌شناسی، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: “سبه‌ینێ شه‌ممه‌ 22ی 7ی 2023، ئاسمان ھەرێم بە زۆری ساماڵ و لەکاتەکانی پاش نیوەرۆدا لەناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین و ناوچە شاخاویەکانی رۆژھەڵاتی پارێزگای ھەولێر ئاسمان ئەگۆرێت بۆ پەڵە ھەور و ھەندێک کاتیش نیمچە ھەور، بۆ ماوەیەکی کورت لەھەندێ ناوچە شاخاویەکان بەتایبەت سنوری قەزای چۆمان ئەگەری دروستبوونی کەڵەکە ھەوری بروسکە و تاوە باران دەبێت”.

ده‌شڵێت: “پلەکانی گەرما بەرێژەی یه‌ك پلە بەراورد بە ئەمرۆ بەرزتر دەبێته‌وه‌، بای باکوری رۆژھەڵات لە کاتەکانی سبەی شەودا لەناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین چالاک دەبێتەوە بەخێرای 15-35 کیلۆمه‌تر لە کاتژمێرێکدا”.

ھەواڵی زیاتر