رۆژی شەممە 2020/8/15 مەسرەر بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا رێککەوتن لەسەر ناردنی 320 ملیار دینار. خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری بەغدا دەڵێت “بەغدا مانگانە 320 ملیار دینار بۆ کوردستان دەنێرێت تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ”
دەقی راگەیێندراوەکەی خالید شوانی:
لەدوای زنجیرەیەک سەردانی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی کاک قوباد تاڵەبانی بۆ بەغدا بەمەبەستی دەستەبەرکردنی شایستە داراێکانی هەرێمی کوردستان و ومووچەی فەرمانبەران، ودوایی ئەنجامدانی چەندین کۆبونەوە و 12 جار گۆرینەوەی پێشنیار وتێبینی دوێنێ لەنێوان بەرێزان سەرۆک وەزیرانی هەرێم وحکومەتی فیدرالی گەیشتە دو قۆناغ ورێکەوتنەکە راگەیاندرا، پڕۆسەی دانوسانەکە هەڵکشان وداکشانی زۆری بەخۆ بینی ، ودانوسانێکی قورس وئاڵۆز بوو ولەیەک کاتدا هەوڵەکانمان هەم بۆ دابینکردنی مافە دارییکانی فەرمانبەرانی هەرێم و هەم بۆ پاراستنی مافە دەستورێکانی هەرێمی کوردستان بوو ، رێکەوتنەکە تاکوو ئیقرار کردنی یاسای بودجەی 2021 بەردەوام ئەبێت وقۆناغێکی نوێی دانوسان لەسەر بودجەی 2021 دەستپێدەکەینەوە .
بەپێی رێکەوتنەکە مانگانە 320 ملیار دینار رەوانەی هەرێم ئەکرێت .
رێکەوتنەکە کۆمەڵێ مەلەفی تری وەک بابەتی چاودێری و ووردبینی ومیکانیزمی چارەسەر کردنی کۆمەڵێک مەلەفاتی تری دارای وئابوری لەخۆئەگرێت .
رێکەوتنەکە میکانیزمی مامەڵەکردنی لەگەڵ داهاتی خاڵە سنورێکانی لەخۆ گرتووە کە بەپێی یاسای ئیدارەی دارای فیدرالی ژمارە 6 ساڵی 2019 ئەبێت .
سوپاس بۆ هەموو ئەو لایان وکەسایەتیانەی هاوکار وپشتیوانمان بوون و سوپاس بۆ هاوڵاتیانی کوردستان کە سەرەڕای زۆری موعاناتەکانیان پشوو درێژ بوون لەگەڵمان .
خالید شوانی