به بۆنهی هاتنی سهری ساڵی نوێی كۆچی ١٤٤٥، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی كوردستان و جیهان دهكهم.
لە خوای میهرەبان داواکارم ساڵی نوێی کۆچی، ساڵی خۆشگوزەرانی و پێشکەوتنی زیاتری کوردستان و ئاشتی و ئارامی بێت لە جیهاندا.
لەم یادە پیرۆزەدا، جەخت لە برەودان بە پرەنسیپە ڕاستەقینەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتیانە و یەکترقبوڵکردن و هزری میانڕەوی ئایینی دەکەینەوە.
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر