کەشوهەوا گۆڕانکاری بەسەردادێت

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەکەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبنینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو راگەیاند.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی ئەمڕۆ سێشەممە 18/7/2023، بە گشتی ئاسمانی هەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی دوێنێ، بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر و دهۆک 41 پلە و لە سلێمانی 40 و هەڵەبجە 42 و لە کەرکووکیش 44 پلەی سیلیزی دەبێت.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی ەکشناسی پێشبینی کردووە، ئاسمان ساماڵ دەبێت پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 42

سلێمانی: 41

دهۆک : 41

کەرکووک: 45

هەڵەبجە: 43

زاخۆ: 43

سۆران: 41

گەرمیان: 46

ھەواڵی زیاتر