تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەھۆشبەرەکان، توانیان سێ کەس دەستگیربکەن کەکاری کڕین و فرۆشتن بەماددەی هۆشبەر دەکەن .
ئەمرۆ دووشەممە لە بەڵاوکراوەیەکی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەھۆشبەرەکاندا هاتووە: “دوای بەدواداچوونی ورد و وەرگرتنی رێکاری یاسایی ، لە ٢٠٢٣//٧/١٧ توانیان سێ کەس دەستگیربکەن کەکاری کڕین و فرۆشتن بەماددەی هۆشبەر دەکەن.
ڕاشیگەیاند: “لەکاتی دەستگیرکردنیان بڕی نیو کیلۆ لەماددەی کریستاڵ و بڕێک لەماددەی ماریجوانایان دەستگیرا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران کراوەتەوە و ڕووبەروی یاسا دەکرێنەوە.”