چوار ڕێستورانت داخران

بەهۆی پابه‌ند نه‌بوونیان به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و سه‌رپێچیكردنیان له‌ ڕێكاره‌كانی تایبەت بە خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لیژنه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی چوار ریستۆرانتی داخست.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2020/8/16 لیژنه‌ی قائیمقامییه‌تى سلێمانى رایگەیاند: له‌ كاتی سه‌ردانیکردنی لێژنەکانمان بۆ ریستۆرانت و شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كان، ده‌ركه‌وتوه‌ ریستۆرانته‌كانی (ئه‌نغام، سه‌حاب، به‌غداد، داڵاس، دارستان) له شاری سلێمانی پابه‌ندی‌ رێنماییه‌ ته‌ندروستییەکانی خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا نابن.

لێژنەکە ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، هەر چوار رێستۆرانتەکە داده‌خرێن و خاوه‌نه‌كانیان ڕووبه‌ڕووی‌ یاسایی ده‌كرێنه‌وه‌.

پێشتریش لیژنه‌ی باڵای قائیمقامییه‌تی سلێمانی هۆشداریدابوو بە هه‌مو ئه‌و شوێنانه‌ى كه‌ به‌پێی رێنماییه‌كانی ژوری ئۆپراسیۆنه‌كان كراونه‌ته‌وه‌ پابەندى رێنماییە تەندروستى و خۆپارێزییەکانی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ببن، بە پێچەوانەوە له‌كاتی دووباره‌ كردنه‌وەی سه‌رپێچییەکاندا، شوێنه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی ڕێکاری تووندی یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

ھەواڵی زیاتر