یەکەم رۆژی ساڵی نوێی خوێندن دیاریکرا

وەزیری پەروەردە رایگەیاند، رۆژی ١٣\٩\٢٠٢٣ وەک دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێم بە سەرجەم خوێندگە حکومی و ناحکومییەکانەوە دیاریکراوە

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، رۆژانی شەممان لە خوێندنگە حکومییەکان دەکرێتە پشوو، لەبەر ئەوە مامۆستایان لە بری شەش ڕۆژ پێنج رۆژ دەوام دەکەن ئەوەش چەندین سودی هەیە بۆ مامۆستایان و خوێندکارانیش، کە کۆی گشتی رۆژانی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ لە ١٧٠ رۆژ کەمتر نابێت، پشووەکانیش رێکخراون.

لەبارەی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنەوە وەزیری پەروەردە رایگەیاند، رۆژی ١٣\٩\٢٠٢٣ وەک دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێم بە سەرجەم خوێندگە حکومی و ناحکومییەکانەوە دیاریکراوە جگە لە خوێندنگە ئینتەرناشناڵەکان کە ئەوان پرۆگرامی تایبەت بە خۆیان هەیە، بەڵام رۆژی ١٧\٩\٢٠٢٣ دەست بە خوێندن دەکرێت.

ھەواڵی زیاتر