یەکێتی پیاوانی کوردستان ئامارەکانی توندوتیژیی دژی پیاوان ڕاگەیاند

یەکێتی پیاوانی کوردستان دەلێت: ئەمساڵ بەراورد بە پار توندوتیژیی دژی پیاوان رێژەیەکی زۆر زیادیکردوە.

بەپێی ئامارەکانی یەکێتی پیاوانی کوردستان لە شەش مانگی سەرەتای ئەمەساڵدا 336 پیاو توندووتیژی بەرامبەر کراوە، لەو رێژەیەش 39 حاڵەتی خۆ کوشتنی پیاوان هەبووە، پێنج حاڵەتی کوشتن هەبووە بە هاوکاری کەسانی دیکە.

ئامارەکانی ساڵی رابردوی یەکێتی پیاوانی کوردستان، حاڵەتەکانی توندووتیژی لە شەش مانگی سەرەتای ساڵی پار 321 حاڵەتی توند و تیژی تۆمار کراوە، لەو ڕێژەیەش 29 حاڵەتی خۆ کوشتن هەبووە و سێ حاڵەتی کوشتن هەبووە.

یەکێتی پیاوان دۆخی پیاوانی لە هەرێمی کوردستان بە مەترسیدار ناوبردوە چونکە ساڵانە تا بێت ئامارەکان روو لە هەڵکشانە.

ھەواڵی زیاتر