سلێمانی… تۆمەتبارێك دەستگیر كرا

لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دزینی ئۆتۆمبێل و لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك تۆمەتبارێك دەستگیركراو دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا.

دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە ئۆتۆمبێلەكەی لێدزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەرو كۆكردنەوەی زانیاری، توانرا ئۆتۆمبێلەكە بدۆزرێتەوەو دەستیبەسەردابگیرێت و ئەو تۆمەتبارەش دەستگیربكرێت كە ئۆتۆمبێلەكەی پێبووە.

لەئێستادا تۆمەتبار (ر،ج،أ لەدایكبووی 1980  بەناسنامە عەرەب ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دوای تەواوكردنی ڕێكارەیاساییەكان، ئۆتۆمبێلەكە ڕادەستی خاوەنەكەی دەكرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

ھەواڵی زیاتر