سەرکەوتن بەسەر ئاڵنگارییەکان، جێبەجێکردنی زۆرێک لە خاڵەکانی کارنامەی پێکھێنانی حکومەت کە بەداتاو بەڵگەوە بڵاوکرانەوە ..
ئاڵنگارییەکان :
یەکەم؛ کۆرۆنا و کەرەنتین وایکرد کە زیاتر لە ساڵێک لە تەمەنی ئەم کابینەیە و دامو دەزگاکانی نەیانتوانی وەک پێویست ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن و داھات زۆر کەمی کرد ، جگە لەو بودجە زۆرەی بۆ کۆرۆنا سەرف کرا لە پێناو پاراستنی ژیانی ھاونیشتمانیان .
دووەم؛ جێگیرنەبوونی بەردەوامی نرخی نەوت و بەردەوامی قەیرانی دارایی و کێشەی نەگەڕانەوەی داھاتی ناوخۆی بەشێکی زۆری گومرگ و فرۆکەخانەو باج و رسوماتی ناوخۆ بە ھۆی دوو ئیدارەییەوە.
سێیەم؛ لە ماوەی دوساڵی رابردوو ئەو
بڕیارانەی لە دادگای فیدراڵی عێراق دەرچوو دژ بە ھەرێمی کوردستان و کابینەی نۆھەم زۆر بە ئاشکرا دژایەتی و دوژمنایەتی پێوە دیاربوو کە وێنەی ئەم جۆرە دژایەتییە بەرامبەر ھەرێم لە ھەموو کابینەکانی تر بەم قەبارەیە نەبووە بەتایبەت لەسەر مەلەفی نەوت و لەسەر بودجەو موچە.
چوارەم؛ لایەنەکانی بەشدار لە کابینەی نۆ کە زۆر پێداگربوون لەسەر وەرگرتنی پۆست و ئیمتیازاتیان
لە سەرۆکی حکومەت ، بەرامبەر بەوە چارەکێکی واجبی کارگێری و حکومەتداری خۆیان جێبەجێ نەکرد و نەچونە ژێر باری بەرپرسیارێتی یەوە .
پێنجەم؛ چەندین وەزیری ئەم کابینەیە بەناوی زویری و دڵگرانییەوە چەند جار بە مانگ دەوامیان نەدەکرد و ئەرکی سەرشانیان بەرامبەر میللەت و حکومەت و ئەو سوێندەی خواردبویان جێبەجێ نەکرد سەرەرای بەردەوامی تەواوی ئیمتیازاتەکانیان.
ئەوە جگە لە تیمی یەکێتی کە پێکھێنەری سەرەکی ئەم کابینەیە بوون ماوەیەکی زۆر بەشداری کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانیان نەکرد لە کاتێکدا
کێشەی سیاسی و ململانێکان، کاری حیزب و مەکتەب سیاسییەکانە نەک کادری حکومی .
لە کۆتایدا ئەوەی راستیە ئەبێت بوترێت کە رێزدار مەسرور بارزانی وەک سەرۆک وەزیران
توانی سەرەڕای ئاڵنگارییە سەخت و ناوخۆیی و هەرێمایەتی و قەیرانە ئابوریی و تەندروستییەكان پارێزگاری لە كیانی سەربەخۆی ھەرێم بكات و نەیهشت قەوارەی هەرێم وەك زۆرێك خەونیان پێوە دەبینی لەناو بچێت
ئەمەش کۆتایی نییە کارو خزمەت و چاکسازی بەردەوام دەبێت پلانی داھاتوش ئامادەیە.
رێباز حملان
یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان