لەبەیاننامەیەکدا ئەمەریکا كوشتنی سه‌ركرده‌یه‌كی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشی لە ئه‌نجامی هێرشێكی ئاسمانی‌دا ڕاگەیاند.
مایكل كۆرێلا فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: رۆژی هه‌ینی ڕابردوو له هێرشێكی ئاسمانی و فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌واندا، ئه‌بوو ئوسامه موهاجر سه‌ركرده‌یه‌كی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشی كوژرا.
لە بەیاننامەکەشدا هاتووە کە له هێرشه‌كه‌دا هیچ كه‌سێكی مه‌ده‌نی و هاووڵاتی نه‌بۆته قوربانی.