کەشناسی: پلەی گەرما نزم دەبێتەوە

بەشی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینى ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک، پلەکانی گەرماکەمێک بەرزتر دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

راشیگەیاند سبەی شەممە 2023/7/8 ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک، پلەکانى گەرما نزمتر دەبێتەوە بە نزیکەی 1 تــا 4 پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 40 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 39 پلەى سیلیزى
دهۆک : 39 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 42 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 40 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 26 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 40 پلەى سیلیزى
سۆران : 38 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 45 پلەى سیلیزى

ھەواڵی زیاتر