کاتژمێر 12:45 خولەکی سەر لە بەیانی ئەمرۆ ھەینی سێ کەس لە ئەندامانی حیزبی دیموکرات بە ناوەکانی: عادڵ قادری (سەرباز مهاجیر)، لوقمان ئاجی (لوقمان گەرگولی) و ڕەسوڵ ئازرەخش، کەسێکی دیکە بە نێوی سەعدی مرادپوور (ئەندامی کۆماریخوازان و پێشمەرگەی پێشووی حیزبی دیموکرات لە سەیرانگای گوندی هەڵشۆ دەکەونە بەر پەلاماری چەکداری و سەعدی مرادپوور بە زیندوویی دەرباز دەبێت و لوقمان گەرگولی و سەرباز مهاجیر تیرۆرکران.
حیزبی دیموکراتی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا کوژرانی ئەو دوو ئەندامەی حیزبەکەیانی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاندوە لەلایەن بەکرێگیراوێکی ئێرانەوە تیرۆرکراون .