کەشناسێک: بەم هاوینە باران دەبارێت

ئەگەری باران بارین لە 18 بۆ 20ی ئەم مانگە و چەند حاڵەتێکی دیکەش تا کۆتای مانگی (ئاب/8)ی ئەمساڵ لەئارادایە.

ئاراس جەبار شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند، ئەمساڵ بەزوی وەرزی تەڕ و پایزی پرباران و ناوازە دێتە پێشەوە، کە لە دەوروبەری 18 بۆ 20ی ئەم مانگە، ئەگەری هەیە هەوایەکی سارد لە بەرزایەکانی سەرەوەدا پێشڕەوی بکات بۆ خوارەوە، بەمەش بارانێکی زۆر بۆ باکوری ئێران و باکوری کوردستان بەرھەم دەهێنێت، ئەگەر دۆخەکەش گونجاو بێت لە هەندێک شوێنی جیاوازی هەرێمی کوردستان لەو ماوەدا باران دەبارێت و هەورە بروسکەشی لەگەڵدا دەبێت”.

وتیشی، دۆخی باران و هەورە بروسکە لەئێستادا زیانی ھەیە، چونکە ھەورە بروسکەکان بنکەیان بەرزە و کەشی روکەشیش گەرمە مەترسیەکانی کەوتنەوەی ئاگر زیادەکات”.

ھەواڵی زیاتر