ئەمساڵ عێراق 86 بیری نەوتی لێداوە‌

پرۆسەی هەڵكەندنی بیرە نەوتیەکان لەرێگەی نوێترین ئامێری هەڵكەندەوە بەردەوامە.

ئەندازیار خالید حەمزە عەباس بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای هەڵكەندنی عێراق رایگەیاند، لەنیوەی یەكەمی ئەمساڵدا، تیمە هونەری‌و ئەندازیارییەكانی كۆمپانیاكەیان توانیویانە 34 بیری نەوت هەڵبكەنن‌و كاری چاككردن لە 52 بیری تردا ئەنجام بدەن.

هەروەها دەشلێت: پرۆسەی هەڵكەندنی بیرەكان لەرێگەی نوێترین ئامێری هەڵكەندەوە ئەنجام دەدرێن كە ئامێری (IDC – 56)ە‌و تواناكەی (2000) ئەسپە.

بەڕێوەبەری كۆمپانیاكە دەڵێ:” كۆمپانیاكەمان كاری هەڵكەندنی بیری نەوتی (MJ -152)ی بە قوڵایی (3079) مەتر تەواوكردووە، ئەمەش لەچوارچێوەی گرێبەستێكدا لەگەڵ كۆمپانیای نەوتی بەسرە بۆ هەڵكەندنی 43 بیر لە كێڵگەی مەجنون بە هاوكاری لەگەڵ كۆمپانیای (Halliburton) بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری نەوتیی”. 

ئاماژە بەوەش دەكات، ئەو كارانەی كە 10 پرۆژەدا بۆ سودی كۆمپانیا نیشتمانییەكانی دەرهێنانی نەوت‌و كۆمپانیا بیانییە كاركەرەكان لە عێراق لە قۆناغی  تەواوبووندان، دابەشبوون بەسەر كێڵگەكانی باكورو ناوەڕاست‌و باشوری عێراق.

ھەواڵی زیاتر