وادەی کۆتاییهاتنی شەپۆلی گەرما ڕادەگەیەندرێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینی به‌رزبونه‌وه‌ی زیاتری پله‌كانی گه‌رما ده‌كات بۆ سه‌رووی 45 پله‌.

كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند: بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما لە ماوەى ڕۆژانى چوارشەم پێنج شەم هەینى ڕادەى بەرزبوونەوەى بەرزترین پلەکانى گەرما بە (2-4) پلەى سیلیزى دەبێت، سەنتەرى پارێزگاکان لە سەرووى 41 پلەى سیلیزى ئیدارەى گەرمیان لە سەرووى 44 پلەى سیلیزى ناوچە شاخاوییەکان لە نێوان (36-40) پلەى سیلیزى ناوچە سنووریەکان لە نێوان (28-32) پلەى سیلیزى دەبێت .

ئاماژه‌به‌وه‌كراوه‌، کاریگەرى قوڵ بوونەوەى نزمە پاڵەپەستۆى وەرزى گەرمى کاریگەرییەکەى تا ڕۆژى شەممە بەردەوامى دەبێت پاشان پلەکانى گەرما نزم دەبێتەوە بە (2-3) پلەى سیلیزى کاریگەرى ئەم شەپۆڵە کۆتاى دێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 44

سلێمانی : 43

دهۆک : 43

کەرکوک : 46

هەڵەبجە : 44

زاخۆ : 43

سۆران : 43

گەرمیان : 47

ھەواڵی زیاتر