سەرۆکى حکومەتى هەرێم ڕەزامەندیدا بە تەرخانکردن (1 ملیار و 242 ملیۆن دینار) بۆ جێبەجێکردنى چەند پڕۆژەیەکى خزمەتگوزرایى لە گوندى زەرواوى زرارەتى
لە سەر فەرمانى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و لە چوارچێوەى گەیاندنى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و دەستى ئاوەدانى بۆ سەرجەم ناوچەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر، ڕەزامەندى درا بە تەرخانکردن و خەرجکردنى گوژمەى (1 ملیار و 242 ملیۆن و 941 هەزار و 97 دینار) یەک ملیار و دووسەد و چل و دوو ملیۆن و نۆسەد و چل و یەک هەزار و نۆهەت و حەفت دینار بەشێوەى نەختینە و قۆناغ لە سەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر بۆ جێبەجێکردنى پڕۆژەکانى:-
- قیڕتاوکردنى شەقامى گوندى زەرواو.
- دروستکردنى پۆندى گوندى زەرواو.
- دروستكردنى تۆڕى ئاوى گوندى زەرواو.
ڕاگەیاندنى پارێزگاى هەولێر
2023.7.2