لە سلێمانی چەکداری نەناسراو رووبەڕووی کۆماندۆ دەبێتەوە

 فەرماندەیی کۆماندۆی کوردستان لە سلێمانی ڕایگەیاند، چەکدارێکی نەناسراو لەنزیک فڕۆکەخانەی سلێمانی دەستڕێژی گولە لەئۆتۆمبێلێک دەکات و کەسێک بریندار دەکات.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، “لەوکاتەشدا کارمەندێکی هێزەکانی کۆماندۆ لەشوێنی ڕوداوەکەدەبێت و دەیەوێت ڕێگری بکات لەتەقەکەرەکە بەڵام کەسی تەقەکەر ڕوبەڕوی کارمەندەکەی کۆماندۆش بۆتەوە و تەقەی زیاتری کردووە بۆیە لەلایەن ئەو کارمەندەی هێزی کۆماندۆوە کەسی تەقەکەر چەککراوە و چەکەکەی لێسەندراوە دواتر تا هێزە ئەمنییەکان دەگەنە شوێنی ڕووداوەکە ئەوکەسە بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵدێت و لەئێستادا چەکەکەی لەبەردەست هێزەکانی کۆماندۆدایەو هێزەئەمنییەکان سەرقاڵی دۆزینەوەی تۆمەتباری ڕوداوەکەن”.

ئاماژە بەوەش کراوە، ئەو ڕووداوە دوورو نزیک پەیوەندی بەکارمەندەکەی هێزی کۆماندۆوە نەبووە و تەنها وەک ئەرکێکی ئەخلاقی و پیشەی ئەو کارمەندەی کۆماندۆ ڕێگری کردووە لەئەنجامدانی تاوانێکی گەورە.

ھەواڵی زیاتر