وابڕیارە عێراق لەم هەفتەیەدا بڕى پارەى پێویست وەکو پشکى هەرێم ڕەوانەى بکات کە بڕەکەى بۆ موچە زیاترە لە٩٠٠ ملیار دینار.
بەپێى زانیارییەکان، لەم هەفتەیەدا شاندى هەرێم لەسەر داواکارى وەزارەتى دارایى عێراق سەردانى بەغدا دەکات بەمەبەستى تاوتوێ کردنى داهاتى نانەوتى هەرێم و چۆنیەتى دانەوەى ئەو قەرزانەى کە هەرێم لەعێراق بۆ مووچە وەریگرتووە.
هەر بەپێى زانیارییەکان، وابڕیارە عێراق لەم هەفتەیەدا بڕى پارەى پێویست وەکو پشکى هەرێم ڕەوانەى بکات کە بڕەکەى بۆ مووچە زیاترە لە٩٠٠ ملیار دینار و لەگەڵ نیوەى داهاتى خاڵە سنورییەکان و داهاتى نانەوتیدا بەچاودێرى عێراق کۆدەکرێتەوە و دەخرێتە سەر بودجەى بەکاربردنى هەرێم.
لەبەدواداچوونە میدیاییەکاندا ئەوەش ئاشکرا کراوە، لەگەڵ گەیشتنى پشکى هەرێم بۆ ئەم مانگە، وەزارەتى دارایى هەرێم لیستى مووچە ڕادەگەیەنێت کە دەبێت بەپێى سیستمى دابەشکردنى موچەى عێراق لەماوەى یەک هەفتەدا سەرجەم وەزارەتەکان لەهەرێم موچە وەربگرن.