حاجییەکی کورد گیانی لەدەستدا

ئەمشەو، حاجییەکی دیکەی کورد، کەخەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە، لەشاری مەککە بەهۆی بەرزبونەوەی پلەی گەرماوە گیانی لەدەستدا.

سەیید عارف عینایەتی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی کاروباری حەجی پارێزگای سنە رایگەیاند؛ شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە، حاجییەکی کوردی خەڵکی مەریوان، بەناوی حاجی ساڵح باقەدەم، دوای بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج، بەهۆی بەرزبونەوەی پلەی گەرما لە شاری مەککەی پیرۆز گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی حەجی پارێزگای سنە ڕاشیگەیاند؛ ئەمساڵ ئەوە دووەم حاجی کوردی پارێزگای سنەیە کە لەکاتی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج گیان لەدەستدەدات.

ھەواڵی زیاتر