ئەمرۆ پێنجشەممە ٢٩/٦/٢٠٢٣ ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، “تۆمەتبارێکی بەڕەگەز عەرەب بەناوی( ن ، ف ، م) مان دەستگیر کرد،کەبڕێک ماددەی هۆشبەر و کەل و پەلی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر و چەکی بێ مۆڵەتی لابو.”
دەقی راگەیەنراوەکەی ئاسایشی هەولێر:
لەپێناو پاراستنی سەرو ماڵی هانیشتمانیانی خۆشەویست، بازگە کاتیەکان لەلایەن هێزەکانمان لە(بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر)وە لەڕۆژان و شەوانی جەژنی پیرۆزی قوربان بەردەوامی هەیە و توانیمان دەست بگرین بەسەر چەند پارچە چەکی بێ مۆڵەتو ئۆتۆمبیلی بێ سەرەتا ،هەروەها دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێزدادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبارێکی بەڕەگەز عەرەب بەناوی( ن ، ف ، م) مان دەستگیر کرد،کەبڕێک ماددەی هۆشبەر و کەل و پەلی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر و چەکی بێ مۆڵەتی لابو.
هەڵمەتی دەست بەسەراگرتنی چەکی بێ مۆڵەت لەلایەن هێزەکانمانەوە بەردەوامی دەبێت بۆیە
داوا لەهاونیشتمانیانی خۆشەویست دەکەین خۆیان بەدور بگرن لەهەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت،چونکە هەرکەسێک چەکی بێ مۆڵەتی لابێت دەستگیر دەکرێت و ڕوبەڕوی یاسا دەکرێتەوە.