ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند: بە تۆمەتی دزیکردن تۆمەتبار (ع. م. ئـ) دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیرکرا.
ڕاشیگەیاند: لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەستمانبەسەر کەلوپەلی بەکارهێنان و بڕێک ماددەی هۆشبەر و هەروەها چەند ئامێرێکی تایبەت بە شەڕکردن و دزیکردن گرت.