هاوینی کوردستان وەکو رابردوو نامێنێ

لەم مانگی ئابەدا پلەی گەرما لە هەرێمی کوردستان لە نێوان 36-41 پلەی سیلیزیدایە، ئەمەش بەراورد بە پارساڵ چەند پلەیەک دابەزیوە.

ئەژی چەتۆ، بەرپرسی راگەیاندنی فەرمانگەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند، بەراورد بە پار، هاوینی ئەمساڵ نیمچە فێنک بووە، چونکە تائێستا تەنیا سێ شەپۆلی گەرما هەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە و تەنیا یەک جار پلەی گەرما گەیشتۆتە 46 پلە و لە گەرمیانیش گەیشتە 51 پلە، بەڵام پار تا ئەم کاتە 6 شەپۆلی گەرمای بەتین کوردستانی گرتبووەوە و پلەی گەرما لە هەولێر و سلێمانی چەند جارێک سەرووی 45 پلەی تۆمارکرد.

بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، لە 24 کاتژمێری داهاتوودا پلەی گەرما لەنێوان 36-43 پلە دەبێت، ئەم پلەیەش بەراورد بە ساڵانی پێشوو نزمە.

هەرچەندە هاوینی کوردستان کەمێک فێنک بووە، بەڵام بەرزترین پلەی گەرمای ئەمساڵی جیهان لە سنووری سەماوەی عێراق تۆمارکراوە کە 53 پلە بووە.

ھەواڵی زیاتر