بزووتنەوەی گۆڕان پەیامێک ئاراستەی لاهور شێخ جەنگی دەکات

بزووتنەوەی گۆڕان بەبۆنەی جەژنی قوربان، پەیامێک ئاراستەی لاهور شێخ جەنگی دەکات و داوای یەکڕیزی و یەکدەنگی دەکات.

لە پەیامەکەی گۆڕان دا هاتووە: بە ئەرکی نیشتمانی لایەنە سیاسیەکانی دەزانین لەپێناو ئامانجە باڵاکانی خەڵکی کوردستان و دۆزینەوەی دەرەچەیەک بۆ چارەسەری ناکۆکییەکانی هەرێم و پێشهاتە نوێیەکانی گۆڕەپانی سیاسی عێراق و دوورخستنەوەی مەترسی لەسەر گوزەرانی خەڵک و پاراستنی قەوارەی هەرێم یەکڕیز و یەکدەنگبن.

ئەو پەیامەی بزووتنەوەی گۆڕان کە بەبۆنەی جەژنی قوربان ئاراستەی لاهور شێخ جەنگی کراوە

لە بەشێکی دیکەی دا ئاماژە بەوەکراوە: “بێگومان چارەسەری هەموو کێشە و قەیران و ئاستەنگەکان بە هەوڵی دڵسۆزانەی هەمووان دەبێت”.

ھەواڵی زیاتر